
بەرهەڵبێنە
By - خەلیل سدیقی
تۆخدا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
دەچمە سەری سوڵتانی شەموویێ نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و چاوجوانێ بە تاقی دەکەمەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
دڵەکەم بێ مەکانە غەریبم لێرەکانە
شێت و شەیدای چاوجوانم سەرتۆپی موکریانە
شێت و شەیدای لێوئاڵم سەرتۆپی کوردستانە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێی دامەوە کەوتم و هەڵنەسامەوە
ڕێگام دوور بوو یارم دی دیتی ماندووم هاتەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
Similar Tracks
دڵم زندانی
سیروس ئیمامی Sîrus Îmamî
Payîz e
هۆزان سەرحەد – Hozan Serhed
de tu rabe MERVANO-Rojbîn Kizil û Şiyar û dijwar
ڕۆژبین کزل Rojbîn Kizil
دە گوێ هەڵخەن ئەی ڕەقیبان – نەجمەدین غوڵامی
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
لە خەڵوەتدا – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
نازانم چۆن خۆشم ویستی
چیا مەدەنی
کەویار
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
پاییز پاییز بووکی قژ زەرد
سالار مەحمود
هۆ خەجێ گیان
حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî