site loader
site loader
Song image

بەرهەڵبێنە(حەمە جەزا و ناسر)

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بڵێن بە بووکی تازە یەکشەوەم گەر هاتە سەر نەعشم
نەڵێ خۆی بۆ وەتەن کوشت و لە ڕێی عەشقی منا نەژیا
وەزیفەم بوو لە پێناوی وڵاتێکا سەرم بەخشم
کە تۆی پەروەردە کرد بۆ من لە دامێنی چیا و کەژیا
گەر خواوەندی گەورە بەخشی بە تۆ هەتیوێ
پێی بڵێ
ڕۆڵە لە من فرمێسکی دەویست
لە تۆش داوا ئەکا تۆڵە

یارم لە هەرکوێیێکە خوا ئاگاداری بێ
شەماڵ هات بە گاڵە گاڵ خەبەری یارمی پێ بێ
ئەو ئاگرەی لە منی بەردا یاڕەبی لەویش بەربێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەکەی کراوە هەریرە و بای نەداوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

خاڵێ لەسەر سنگییە لە هیچکەس مەعلووم نییە
گرد و منەوەر جوانە نیم لیرەی پەهلەوییە
ئاوری لە من بەرداوە بەژنی وەک شۆڕەبییە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە وەرە لێیدە بەرهەڵبێنە

هەرچەند دەکەم خەیاڵان ئەو دڵە سەگەم ناسرەوێ
گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
شەو تا ڕۆژی لێدێ لە کوێ بێ هەر دیهاوێ
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە وەرە لێیدە بەرهەڵبێنە

وەختە بمرم لە تاوت دەبێنم زولفی خاوت
پێمخۆشە زوو بمکوژن سەر دانێم لە پێناوت
سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ زێڕی تاسکەڵاوت؟
دەنا لێیدە و بەرهەڵبێنە کورە لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەکەی کراوە هەریرە و بای نەداوە
قەرارم کرد بە سێ ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

ساعەت لە هەشت و هەوت دیم و چاوم پێکەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێی سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارم پێ دەکەوت
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو دانیشتم بۆی گرێم داوە

بەرهەڵبێنەکەی کراوە هەریرە و بای نەداوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks