site loader
Song image

بەرهەڵبێنە – نەجمە غوڵامی و ناسر ڕەزازی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

گۆرانی
یارم لە هەرکوێیێکە خوا ئاگاداری بێ
شەماڵ هات بە گاڵە گاڵ خەبەری یارمی پێ بێ
ئەو ئاگرەی لە منی بەردا یاڕەبی لەویش بەربێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

مەقام
دوێشەو کە بە ناز کردووتە سەر بان
بەو مانگەشەودا سەرو لێم شێوان
ئاخر نەمدیبوو هەتاکوو دوێنێ شەو
دوو مانگ بدرەوشێن لە یەک ئاسمان

گۆرانی
خاڵێ لەسەر سنگییە لە هیچکەس مەعلووم نییە
گرد و منەوەر و جوانە نیو لیرەی پەهلەوییە
ماڵیان لە گۆشەی سابڵاغ لە کن تیری بەرقییە
قەسەم دەخۆم بەو قورئانە جوانێ بە وێنەی نییە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەر‌هەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

مەقام
جامی ساقی مەزرەنگێنە بۆ ماچێ دڵم مەشکێنە
تۆخوا ساقی پێکێ با بێ مەزەی پێکیش ماچی یار بێ

گۆرانی
دەچمە سەری سوڵتانی شەموویێک نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردەگرم جۆلانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و چاوجوانێ بە تاقی دەکەمەوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەر‌هەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks