
بەرهەڵبێنە – محەمەد ماملێ و حەسەن زیرەک
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
دەڵێن لێوئاڵ لێم زیزە بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چۆتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ لەگەڵم ئاشت بێتەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
دەچمە سەری سوڵتانی شەمۆیە نایەمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێوئاڵێ بە تاقی دەکەمەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
توخدا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەتکێ فرمێسکی گەشم
لە دونیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
کەوتوومە بەحری غەمێ رێیە هات و نەهاتێ
ڕۆژی پازدەی شەعبانێ شەوی جەژنی بەراتێ
ماچێک بۆ ڕۆژی جێژن بە جێژنانە دەمداتێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
شەدەی بەستووە بێریانی دەسرۆکەی تۆزێک تیلە
بەرۆکت بۆ دەرزیلە قامکت بۆ ئەنگوستیلە
لەسەر چیم لێ تۆراوی زیزبوونت بێ دەلیلە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
قەت جارێکی پێت نەکوتم با بیکەین ڕا و تەگبیر
سەد لەحنەت لەو کەسەی بێ دەست لە باڵات دەکا گیر
جا چ بوو ماڵە بابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
Similar Tracks
سەبری
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
یارێ با وەفا و ئایە ئۆیە – حشمەت لوڕنژاد
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
تۆ بەڵێنم پێ بدە
ئاوات بۆکانی Awat Bokanî
ئەی گوڵفرۆش
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
بۆ ژینای نیشتمان – قادر ئەلیاسی
قادر ئەلیاسی Qadri Elyasî
تەمەن
کەریم کابان Kerîm Kaban
ناڵەی جودایی
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
خۆزگە – حەسەن دەرزی
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
یادم کە
قادر سەیاحی
Nîna
ڕۆژدا Rojda