site loader
Song image

بەرهەڵبێنە ٣ – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

سینگت تەختی نەڵێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابە مەدوێنە

ئەرێ دیدەم بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

سوێند بە وڵڵا و بیللایە

زۆر دەردی لە دڵم دایە

زولفی هەودا هەودایە

لەگەڵ لێوئاڵ تێکەڵ بی

لەزەت هەر لەوەی دایە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

سینگی تەختی نەردێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی لێداوە چۆنی ڵیبکەم سڵاوە

لێوئاڵ لە من تۆراوە زولفی گیابەند و خاوە

کەلەکەی چەپم کونە ناسکۆڵ بە مشت لێی داوە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە

سنگت تەختی نەردێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە جار جار هەڵیتەکێنە

بەرهەڵبێنەکەی سوورە کافرە لە خودا بە دوورە

خۆ لە پەنای شاپوورە قسە دەکات بە زاری دەڵێی ساز و سەنتوورە

بەلەکی میسلی توورە هیچ بەقای من پێ ناکەم کافرە لە خودا بە دوورە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

جار جار هەڵیتەکێنە مەرگی من وا وەی بێنە

کوڕت نەمرێ وا وەی بێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بارەکەم بەڵالووکە قیمەدان وەفر سووکە

وەک ئەشرەفی بچووکە دۆستەکەم تازەبووکە

خەڵکی نێزیک کەرکووکە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

جار جار هەڵیتەکێنە منت بمرم وا وەی بێنە

غەریبم مەمڕەنجێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانی

ئاورت لە من بەرداوە خەمڕەوێنی دەردانی

بۆچ بە دەردم نازانی

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

غەشمی لەگەڵ کەتانی دەس و ڕەند لەسەر سندانی

وە باڵم بەسەزوانی بۆ ژنی گولەی مێردانی

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وە سەر

ئەگەر حەز دەکەی نەمرم کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر

لەسەر باڵای تۆیە ئاخ لە دونیا بووم دەربەدەر

لە ئاهی دڵی من و تۆ سووتاوە *؟؟؟

عەشقان وا هەموو جووت بوون هەر من و تۆ ماین خاک بەسەر

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

جار جار هەڵیتەکێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە

من بمرم وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە

ئەرێ لەیلە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comments (4)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks