site loader
Song image

بەرهەڵبێنە ٣

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکی مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

دەچمە سەری سوڵتانی شەموویێ نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێوئاڵێ بە تاقی دەکەمەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دنا لێیدە بەرهەڵبێنە

دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵاتم بۆ بە دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم چون عاشق و ماڵوێرانی
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکی مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

تۆخدا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دنا لێیدە بەرهەڵبێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks

سەبری

میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî

سنە

مێهدی حوجەت سادات Mêhdî Hucet Sadat