
بەرهەڵبێنە ٢
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە چۆنی لێبکەم سڵاوە
لێوئاڵ ئاشتم کەوە تۆ بیلا دڵم شکاوە
نەخۆش و دەردەدارم عەقڵ و هۆشم نەماوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە
خاڵێ لەسەر سینگییە بە وێنەی *؟؟؟
زێڕی هەژدە عەیارە و نیم لیرەی پەهلەوییە
ماڵیان لەسەر شەقامە جوانی وەک یارم نییە
بمبوورە لێوئاڵ ئامان چەن ڕۆژە حاڵم نییە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە
تۆخدا دڵم مەشکێنە تۆزێک وەرە باوەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
قوڕی دنیام وەسەر کەن زیزە یاری مەهوەشم
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە
وەختە بمرم لە تاوت دەبینم زولفی خاوت
دە بڕۆ خودات لەگەڵ بێ جووت کەم پا و پێڵاوت
سلێمانی دەفرۆشم بۆ زێڕی تاسکڵاوت
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گیانە لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە
شۆخی شەنگی زۆر جوانی بمرم دەڵێی کەتانی
شۆخ و شەنگ و زۆر جوانی نەرمی دەڵێی کەتانی
لەبەر خاتری چاوی تۆ من هاتوومە سلێمانی
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکی لێم مەمنوون بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
ئەو شوێنەی کە بە هێماگەلی ؟؟؟* دیاری کراوە واتە وشەکە بۆمان دیار نەبووە و تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس
Similar Tracks
یادم کە
عەلی مەردان Elî Merdan
ڕەزیە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
لانک لانک لانکۆڵێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بڕیاری چی بەم – نیزام مەلازادە
نیزام مەلازادە Nîzam Melazade
زاوا لە بووکێ مەدە – مەلا حسێن عەبدوڵازادە
مەلا حسێن عەبدوڵازادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
شەکرە بەفرە
ڕەوا جەمال
Bisk bitêl – Aram Dîkran
ئارام دیکران Aram Dîkran
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم ١
جەمال موفتی Cemal Muftî
مەرزیە ئەی نازەنین
مەسعوود عەزیزی