site loader
Song image

بەرهەڵبێنە ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

مەستوورە چاوی بازە ئایشیلێم چەن بەنازە
چەن مەستوورەی فەرەنگێ ئی من و تۆ تێک چووە تازە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

هەرچەن دەکەم خەیاڵان قەت ئەو دڵەی من ناسرەوێ
گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
ڕۆژێ سەد جارم لێدەن لە کوێ بی من دێمە وێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks