بەرهەڵبێنە – کاوە حەمەساڵح
By - کاوە حەمە ساڵح Kawe Heme Salih
دەڵێن لێوئاڵ لێم زیزە بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چووەتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ لەگەڵم ئاشت بێتەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە

لە لای خەڵکی بەهارە بۆ من خەزەڵوەرێنە
زوڵفی ڕژا لە کوڵمی چەن جوان و دڵڕفێنە
ئەو دڵمە بە دایمە دەگری فرمێسک هەڵوەرێنە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
یارم لە هەرکوێیەکە خودا ئاگاداری بێ
شەماڵ هات بە ناڵە ناڵ خەبەری یارمی پێ بێ
ئەو ئاورەی لە منت بەردا یا ڕەبی لە خۆت بەر بێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
لەنگۆ (لە ئەنگۆ) یار پەیدا نابێ پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ خونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی بە کەس تەوەلا نابێ
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ
گەلی دۆست و برادەران بۆم گێڕن گەرمەشینێ
دەڵێن لێرە نەماوە چووە بۆ چین و ماچینێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی توندە
سەبارەت بە چاوجوانێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
Similar Tracks
لە خەڵوەتدا – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ئەترسم بمرم و کەویار – فواد ئەحمەد
فواد ئەحمەد Fwad Ehmed
مەڕۆ جێم مەهێڵە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
دووریت دیارەن چەند ساحیب ئێشەن
قادر ئەلیاسی Qadri Elyasî
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٣
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بەناز پەروەردە ٣
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ناوێرم بانگت کەم
یەدی شاکری
کرماشان
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
هۆ کاکەی شوان – تاهیر خەلیلی
تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî
دەڵێن ھات ڕابرد گەردن بە خاڵ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
Dotmam
بڵند ئیبراهیم – Bilind Îbrahîm