
بەرهەڵبێنە(ئاواتی ئامە قەرەج)
By - چریکەی کورد
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ لەگەڵ مانگێ دەگەڕێ
کچێ برینانم دەرمان کە بە دەستی لەیل و پەڕێ
ڕۆحم تەیرێکی تیژباڵ بە بیلا دەورت گەڕێ
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
هەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خاس حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
نە کوردم نە کەڵوڕم بە کورتی تێدەخوڕم
دەبم بە کوڕە خەیاتێ هەشت نۆ دەت بۆ دەبڕم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
هەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خاس حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
جێپ و قەمەرە و ماشێن یەک بە یەک بە دویدا دێن
دوو ماچم لێ بردەوە بە گرەوی چۆڵەمشکێن
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
هەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خاس حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
چاوبازی ئەبرۆ کەوان ئاخر دەمرم بێ ئیمان
گەڕام کۆڵان بە کۆڵان قەڵادزێ و سندۆڵان
سەنگەسار و بنگردان
ئەو دڵەم شێت و شەیدا بوو تۆخوا وەرە کەژاڵ گیان
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
هەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خاس حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
چاوت ئەستێرەی دووە وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بێ شلکە ڕیحانەی ساوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
هەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خاس حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
Similar Tracks
مەیلەنگێنە
ئەحمەد شەماڵ
سیاچەمانە
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
بێ وەفا – ئیسمائیل سابوور
ئیسمائیل سابوور
ناڵەی جودایی
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
جوانی بێ ناو
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
هاتەوە خانزادە خان و لەو کەلە دەنگی ساز دێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Yar Yarê
ڕۆژدا Rojda
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq
پێشمەرگە – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah