site loader
Song image

بۆ هاتی – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

تۆ فریشته‌ی بەهارێ بووی منیش نەغمەی گەڵاڕێزان
چاک ئەزانم کە گوڵ نابێت بەهاودەمی وەرزی خەزان
ئەی بۆ هاتی وەکوو خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە
کە ئەتزانی لەسەر کۆچێ ئۆقرە ناگری لەم هەوارە
تۆ لە خەونی منا نەبووی کەچی هاتیە ناو چاومەوە
وەکو گڕی شەرابی سوور ڕژایتە نێو هەناومەوە

بۆ کوێ ئەڕۆم نیگاکانت لە ناو چاوما لە دڵمایە
ئەو ڕۆژانەی بێ تۆ هەمن زۆرجار خۆریان لێ‌ هەڵنایە
من پەنجەرەی ژوورەکەشم باوەش بۆ با ناکاتەوە
هەر تەنیایی دەستم ئەگرێ‌ و بەرەو لای خۆی ئەمباتەوە
دڵم وەکوو ئاوێنەیێک خەمێکی لێڵ دایپۆشیوە
عومرم وەکوو تاکە دارێک تا دوا گەڵای هەڵوەریوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks