site loader
Song image

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - میدیا حسێن Mîdya Hisên

هەتا زووە بەجێم بێڵە با تۆش لەگەڵ منا نەمری
کە من ئاتەشگای عەشق بم تۆ چۆن بەرگەی سووتان دەگری

لە دەروازەی دڵێک مەدە پەنجەرەکانی شکا بێ
لەسەر چەرپای کەسێک مەنوو لە بەر بارانی ئەشکا بێ
من کووخێکی چۆڵ کراوەم سەراپا نوقمی لیتە و شێم
دەترسم لە یەکەم ژووانا بەسەر باڵاتا بڕووخێم
ئەیامێکە بەجێی هێشتووم پەری تەرزێکی گوڵ ئەندام
بۆ سەبووری ماڵی چۆڵم لەچکەکەی جێ ماوە لە لام
تۆش دەسڕەکەی(ت) بەجێ بێڵە بۆ عەشقی دیدە نمناکێ
با بۆ مراز نیشانە بن وەک بەیداخی گڵکۆی چاکێ
گڵکۆی چاکێ

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە ڕێگەی عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەومەست بە دەستی خۆت بیڕژێنە
چوونکە دڵم پڕ بێ لە ئێش ئیلاجی نەکرێ زامەکەی
ڕوو ئەکەمە هاوڕێکانم چاری نییە بە بادە و مەی
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

ئەڕۆم گیانا لە دوورەوە یادی(ت) ئەکەم ئەزانی بۆ
سەنگارەکەم*؟؟؟ زۆر خۆش ئەوێ ئەویش تێکەڵ دوعا بە تۆ
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

چەرپا= تەختی نووستن
کووخ= خانووی بچووک
لیتە= قوڕی شل
شێ= نم
مراز= نیاز، مەبەست
*؟؟؟= لەو وشەیە تێنەگەیشتووین، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks