site loader
Song image

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم- ڕامین دهقان

By - چریکەی کورد

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگەی تاریکی دەپێوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

لێم ببوورە ئیتر ئەڕۆم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
تاوێ ئەگریم بۆ دڵی خۆم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
لێم ببوورە بۆ دوا جارە
لەگەڵ ئاسۆی دەم ئێوارە
ئەڕۆم سەفەر نادیارە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

ژیانی لاویم هەر خەم بوو سا ماڵاوا ئازیزەکەم
لەم دونیایە هەر تۆم کەم بوو سا ماڵاوا ئازیزەکەم
دڵم ئیتر ڕەنجەڕۆیە
هەموو شەوێ یادی تۆیە
ئەڕۆم دڵم هەر لای تۆیە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *