site loader
Song image

بۆم بڵێ نەرمەنەرمە – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

سینگت تاقی کیسرایە ئەو نزیکی بەغدایە
بەوەی بادی هەوایە زولفی هەوداهەودایە
بە ڕۆژ قەولم دەداتێ شەوێ لە ژوانم نایە
بۆم بڵێ نەرمەنەرمە ئەوساڵ بەغدا زۆر گەرمە
بە دڵ حەزت لێ دەکەم پێم عەیبە دەکەم شەرمە

نەخۆش و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
مەجبوورت کردم جوانێ لە دەرکت قوڕ بپێوم
مەجبوورێ ماڵەو باسم؟؟؟* هەر دەبێ بکەی بەخێوم
بۆم بڵێ نەرمەنەرمە ئەوساڵ بەغدا زۆر گەرمە
بە دڵ حەزت لێ دەکەم پێم عەیبە دەکەم شەرمە

جوانی بەینەڵڵا جوانی بە ملوێنێ هەرزانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی کاک ئەحمەد لە سلێمانی
بۆم بڵێ نەرمەنەرمە ئەوساڵ بەغدا زۆر گەرمە
بە دڵ حەزت لێ دەکەم پێم عەیبە دەکەم شەرمە

چەندت لێ پاڕامەوە ئاوڕت لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێت دامەوە کەوتم و هەڵ نەستامەوە
ڕێگام دوور بوو ماندوو بووم ئەتۆم دی حەسامەوە
بۆم بڵێ نەرمەنەرمە ئەوساڵ بەغدا زۆر گەرمە
بە دڵ حەزت لێ دەکەم پێم عەیبە دەکەم شەرمە
مەمکت خڕ کرد وە هوڵو سنگت وەک لۆکە نەرمە

؟؟؟*= لەو بەشە دڵنیا نین، ئەگەر دەیزانن تکایە پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks