site loader
Song image

بۆم بڵێ تۆزە تۆزە – عەدنان کەریم

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

بۆم بڵێ تۆزە‌ تۆزە‌
هەوری لە‌ ملان ئاڵۆزە‌
باسکم وە‌ ژوور سە‌ری دە
جەهەندەم دە‌شکێ گۆزە‌
لە‌بە‌ر بە‌دکار ناوێرم لێی کە‌م جە‌ژنە‌ پیرۆزە‌
وە‌رە‌ دە‌ستم دستۆکە‌ بەو گە‌رما و تە‌پ و تۆزە‌
ئاوری لە‌ من بە‌رداوە‌ خاڵی شینی پیرۆزە‌

بە‌ژن ڕێکی وە‌کوو تۆ لە‌ هیچ کوێ نە‌بینراوە‌
زوڵفت چنووری کاوان بێ باران سە‌وز کراوە‌
برۆت مانگی یە‌ک شە‌وە‌ چۆن وا جوان چە‌مێنراوە‌
ڕوومە‌ت بە‌فری گمۆیە‌ خوێناوی پیا ڕژاوە‌
چاوت پیاڵە‌ی مە‌ستانە‌ شە‌ڕابی تێ کراوە‌

برژانگت وێنە‌ی پە‌یکان ڕاست و تیژ دادراوە‌
جووتە‌ لێوی قە‌یتانت لە‌سە‌ر یە‌ک دانراوە‌
ددانت وە‌کوو مرواری بە‌ وردی ڕیز کراوە‌
ڕوومە‌ت بە‌فری گمۆیە‌ خوێناوی پیا ڕژاوە‌
چاوت پیاڵە‌ی مە‌ستانە‌ شە‌ڕابی تێ کراوە‌
بۆم بڵێ تۆزە‌ تۆزە‌
هەوری لە‌ ملان ئاڵۆزە‌
باسکم وە‌ ژوور سە‌ری دە
جەهەندەم دە‌شکێ گۆزە‌
لە‌بە‌ر بە‌دکار ناوێرم لێی کە‌م جە‌ژنە‌ پیرۆزە‌
وە‌رم دە‌ستم دستۆکە‌ بە‌و گە‌رما و تە‌پ و تۆزە‌
ئاوری لە‌ من بە‌رداوە‌ خاڵی شینی لێ پیرۆزە

گمۆ: چیایەکی نێزیک بانە
دەستۆکە: کورتکراوەی ‘دە ئەستۆ کە’
چنووری کاوان: چنووری چیاکان یان کوێستانان
کاوان: کۆی کاو بە واتای چیای بەردین‌

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks