
بۆسەی ڕۆژگار – قادر ئەلیاسی
By - قادر ئەلیاسی
نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسیدا خەم نەبێ
چاکە ئەو لێرەش وەفای هەر ماوە هەر ماوە هەر ماوە سایەی کەم نەبێ
لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە، تێیدا نییە
باسی فرمێسک و هەناسە و شیوەن و ماتەم نەبێ
ڕەنجی دووری دڵبەرم بۆ کوشتنی من کافییە
گەر لە دونیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
ڕەمزی دڵداری لە زینێ فێر نەبوو یارم دەنا
کوا ئەوینداری وەفاداری وەکوو من، مەم نەبێ؟
شادی جارێکی بە میوانی نەهاتۆتە دڵم
ڕەنگە خەڵوەتخانەی خەم شوێنی نامەحرەم نەبێ
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم
کێ لەڕێی خەڵکا وەکوو شاعیر دەسووتێ شەم نەبێ؟
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
Similar Tracks
Zana û Andok
خەجێ Xecê
خەمی نان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ئامۆزا گیان
ئیسمائیل سابوور
گوڵە دێهاتی
سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
گیانە دڵەکەم
ئەسرین حەبیبی
کوردینە – کیژان ئیبراهیم
کیژان ئیبراهیم
حۆری مەرگە و بیتوێنێ
سەید عەلی سەردەشتی
بازی بێریان
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
سەروەن
حسام لوڕنەژاد Hisam Lurnejad
ئامینێم تاقانەی دایە – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm