
بمشارەوە – هانی
By - هانی موجتەهیدی Hanî Muctehîdî
بمشارەوە لە چاوی شار لەم خەڵکە بێ بەزەییە
لەم زەمانە سارد و سڕەی لە گشت سۆزێک بێ بەرییە
لە مەملەکەتی ڕەشەبا و تاعوونیشا خۆشم ئەوێی
تۆش وەرە ناو چاوانمەوە گوڵم نەبا هەڵبووەرێی
لەوەتەی تۆم خۆش ویستووە نەفرەتێک شوێنم کەوتووە
زمانی شار هەر وەکوو مار شوێن ماچەکانمان کەوتووە
ئاخر گوڵم، بەم عەشقەی تۆ کفرێکی گەورەم کردووە
بە سۆزی تۆ بتەکانی هەموو شارم شکاندووە
بمشارەوە لە نیگایەکی نێو خۆتا تا ون نەبووم
تا ئەم ڕۆژگاری دووکەڵە هەموو تەمەنی نەبردووم
بە چپە سۆزت ئەدوێنم بە نیگای تەڕ عەشق ئەکەین
لەم شارە بێ داڵدەیەدا لە کام دەرگای خەونا بدەین
لێناگەڕێن خەونی گوڵێ خەونی گەڵایێک بێتە دی
گۆرانی چی و پەپوولەی چی ئێوارەی چی و گۆرانی چی
مەگەر خەونێ داڵدەمان بات تێیدا ببین بە دوو باڵدار
دوور دوور بفڕین
دوور دوور بڕۆین
نەمانگاتێ زمانی شار
Similar Tracks
بێلا چاو – چیا مەدەنی
چیا مەدەنی
لێم زیز بووە
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
زاوا لە بووکێ مەدە ٣ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
خەنەبەندانیەتی
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کرماشانەگەم هەسارەی شەوم
حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş
خوایە ئەبێ ئێستا
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
لەبەر نازی چاوبازان ٢
ڕەفیق چالاک
گوڵبانوو – حسێن ئەسەدی
چریکەی کورد
تۆ بەڵێنم پێ بدە
مەحمود محەمەد
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî