site loader
Song image

بلوێری شوان

By - گۆران ئینزیبات

نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە

هەزار خۆرگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر قامکان دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ نیوەشەوێ کاتی خەوێ
لەو کێو و دەشت و زەنوێرە تێی تووڕێنە لەو بلوێرە
نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks