site loader
Song image

بابە – ئاریاس جەوان

By - چریکەی کورد

بابە بەقوربانت بم با بڕۆین لێرە
بابە تۆپ و تانکەکان نابڕن لێرە
بابە بابە بابە گیان من پڕم لێرە
خاکە خاکی ماڵی خۆم دوژمن پێم فێرە
بابە باوەشم گرە با بڕۆین لێرە
لێرە خۆفرۆش و جاش نابڕن زۆرە
دوورم کە لە هەرچی شەڕ
دوورم کە لە مافی گەل
دوورم کە لە ماڵەکەم
بمبە بەوپەڕی وڵات
شوێنێک دیار بێ ئاسمان
کەس نەبێ بە خاوەنمان
دوورم کە لە حیزبەکان
لە هەموو درۆزنەکان
دوورم کەی بابە گیان من ئەترسم لە ژیان
دوورم کە لە هەموو ئەو نان بە نرخی ڕۆژ خوران
ئەی بۆ هەر دەڵێی خوا لە جێی حەق دانیشتووە
گوێی لە دەنگی کورد نییە تا ئەمڕۆ چی چێشتووە
بابە گیان بۆم درووس کە داهاتوو
پێم مەڵی زۆر دەمێکە ڕاهاتووین
پێم مەڵێ وڵاتی ئێمە لێی نییە شادی
خۆ هەموو کات خۆت ئەڵێی
گیان بدەن بۆ ئازادی
ئازادی
ئازادی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks