site loader
Song image

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت – ئەحمەد خەیات

By - چریکەی کورد

من گۆ یار پەیدا نابێ گیانا هەی نابێ پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەجبوور

ئەرێ گیانا من بۆیە دەی دەی من بۆیە شیرینە ناوم
ئەرێ بە گاڵتە زۆر کەس گیانە هەی زۆر کەس
دیدەم کەوتووەتە داوم گیانە کەوتووەتە داوم
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەجبوور

ئەرێ سەرێ هەڵبێرە دیدەم دەردت لە گیانم
ئەرێ سەرم شێواوە گیانا شێواوە دیدەم چاو بە گریانم گیانا چاوە بە گریانم
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەجبوور

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks