site loader
Song image

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێک بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن

هەرکەسێک هات و وتی من عاشقم باوەڕ مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگەز نەبێ
دەم لە نێو دەم، دەس لە نێو دەس دەچنە عەیشی بۆ شەوێ

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە

دڵ نەخۆشی دەردی هیجران جانی جانانم وەرە
دەربەدەر خۆم ڕوو لە کوێ کەم هیچ پەنای دیکەم نییە
گەر بە دەست پۆستم دەرێنی دێمەوە چارەم چییە
گەر بە دەست پۆستم دەرێنی دێمەوە کارم چییە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks