site loader
Song image

ئەی موتریبی حەریفان

By - کیژان ئیبراهیم

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
لە عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی

بەزمت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی
بۆ لێدە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەم حەسوود ئەم سڕڕە با نەزانێ

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
دە عاجزیم با تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks