site loader
Song image

ئەی باڵندەی ئێسک سووک

By - عەلی زەندی Elî Zendî

ئەی باڵندەی ئێسک سووک

بولبولی دەنووک بچووک
باخچە بە باخچە ئەفڕی

وچانێکی لێ ئەگری
هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
ناوێرم تاوێ بژیم لە بەر زمانی بەدکارم

منیش لای خۆم هەمیشە

شێعرم کردووە بە پیشە
کام بەستە کام گۆرانی

سیحری ڕووتە، ئەیزانی؟

هێز و توانای لێ بڕیوم چەرخی کۆنی زەمانە
نازانم لە کوێ بژیم بۆیە دڵەکەم وەیلانە

منیش دەروونم شاد بێ

ملم لە بەند ئازاد بێ
عومرم یەکسەر بەهار بێ

عومرم یەکسەر بەهار بێ

هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
دڵسۆزی سووتاندمی بۆیە لە خۆم بێزارم

منیش ئەی مەلی پیرۆز

بە یەک چریکەی پڕ لە سۆز
بەستەی وات بۆ ئەخوێنم

کە جوان جوان بلەرزێنم
هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
ناوێرم تاوێ بژیم لە بەر زمانی بەدکارم

ئەی باڵندەی ئێسک سووک

بولبولی دەنووک بچووک
باخچە بە باخچە ئەفڕی

وچانێکی لێ ئەگری

هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
دڵسۆزی سووتاندمی بۆیە لە خۆم بێزارم

#سپاس بۆ هاوار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks