site loader
Song image

ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە – عەلی مەردان

By - عەلی مەردان Elî Merdan

تۆبە پیر بووی تۆبە کە
تەرکی مەستی و بادە کە
ئەینۆشم هەتاکوو ماوم
تا باڵای دیارە لە چاوم
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

تۆبە، من تۆبەم کرد و بەس
نەشمیل گیان تۆ شک ئەبەم بەس
تۆبە، من تۆبەم کرد و بەس
نەشمیلێ تۆ شک ئەبەم بەس
جا ئیتر بەسە دەردی سەر
دە یاری من بە هەتا سەر
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

تۆبە پیر بووی تۆبە کە
تەرکی مەستی و بادە کە
ئەینۆشم هەتاکوو ماوم
تا باڵای دیارە لە چاوم
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

نانووم من شەو تاکوو بەیان
تل ئەدەم دڵم پڕ لە ژان
بۆ نەشمیلەکەی چاوجوان
دەردم هەر یەکێ نییە دووان
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

تۆبە پیر بووی تۆبە کە
تەرکی مەستی و بادە کە
ئەینۆشم هەتاکوو ماوم
تا باڵای دیارە لە چاوم
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە

دەردی من دووە و سێیە و چوار
گوێ گرە ئەی خانمی ڕێبوار
گەر تۆ وا سەفەر کەی بۆ شار
گەر تۆ سەفەر کەی بۆ شار
بێ تۆ من ئەبم دەردەدار
پێم ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

تۆبە پیر بووی تۆبە کە
تەرکی مەستی و بادە کە
ئەینۆشم هەتاکوو ماوم
تا باڵای دیارە لە چاوم
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە

تۆبە پیر بووی تۆبە کە
تەرکی مەستی و بادە کە
ئەینۆشم هەتاکوو ماوم
تا باڵای دیارە لە چاوم
ئەڵێن پیر بووی تۆبە کە
پێم ئەڵێن تەرکی بادە کە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks