site loader
Song image

ئەوا دیسان هەرای جەنگە – نەجمە غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

ئه‌وا دیسان هه‌رای جه‌نگه‌ و كوردستانم ڕوو له‌ خوێنه‌
دیسان خوێنه‌ و دڵه‌ی سروشت دڵه‌ی مه‌خلوق ڕوو له‌ شینە‌
ئامان قه‌ده‌ر چاوم نه‌زری،
نیشتمان بێ و گوڵێك نه‌مرێ
سه‌رم نه‌زری ئازادی بێ و
دڵێك له‌وێ، دانه‌چڵه‌كێ

ده‌سا كوڕگه‌ل، عاشقه‌گه‌لی
كه‌ژ و زه‌نوێر وره‌تان بێ
ئێوه‌ شاخی وره‌ و هه‌ڵویست
شورای به‌رزی وره‌تان بێ
با دووباره‌ گه‌واڵه‌ی خوێن
هه‌رده‌ی ژیان نه‌گرێته‌ كۆڵ

گه‌رده‌لولێ له‌ زوڵم و زۆر
چاوی دڵمان نه‌گرێته‌ خۆڵ

با دووباره‌ قرشی سه‌حرا
ماسییه‌ دێمان ئه‌نفال نه‌كا

له‌به‌ر دێیا لوله‌ی تفه‌نگ
دواین گولله‌ی به‌تاڵ نه‌كا

ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هه‌رێمی گوڵ
به‌ هه‌رێمی خوێناو به‌رن

قاسپه‌ و ده‌نگی ڕۆژنامه‌كان
به‌ ته‌ڵانی سوتاو به‌رن

ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌رخه‌وانی
خه‌ونی شه‌هید، ته‌رزه‌ بیبا

ئاسوده‌گی ئینسانه‌كان،
جارێكی تر، گومان بیبا

ده‌سم دامێن وه‌خۆكه‌ون،
با هیچ مارێ نه‌تانگه‌زێ!

“” هه‌ر هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین
وره‌تان هیچ دانه‌به‌زێ!””

Ewa dîsan heray cenge û Kurdistanim rû le xwêne
dîsan xwêne û diley siruşt diley mexluq rû le şîne
aman qeder çawim nezrî,
Nîştiman bê û gulêk nemrê
serim nezrî azadî bê û
Dilêk lewê, daneçlekê

Desa kurgel, aşqegelî
Kej û zenwêr wiretan bê
Êwe şaxî wire û helwîst
Şuray berzî wiretan bê
ba dûbare gewaley xwên
Herdey jiyan negrête kol
gerdelulê le zulm û zor
Çawî dilman negrête xol

ba dûbare qirşî sehra
Masîye dêman Enfal neka
leber dêya luley tifeng
Dwayin guley betal neka
rêge neden herêmî gul
Be herêmî xwênaw berin
qaspe û dengî rojnamekan
Be telanî sutaw berin

rêge neden erxewanî
Xewnî şehîd, terze bîba
asudegî însanekan,
Carêkî tir, guman bîba
desim damên wexokewin,
Ba hîç marê netangezê!
“” her hemûman legeltanîn
Wiretan hîç danebezê!””

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *