site loader
Song image

ئەم ئێوارەیە

By - حەمە قوتو

ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە

یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە

ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان عەزیزە

یاری من لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خودایە

ئەم ئێوارەیە زستانە گیانم لەو ماڵە میوانە

ئەم ئێوارەیە زستانە ڕۆحم لەو ماڵە میوانە

تاکوو بابی پێی نەزانێ ئاگای لێ بێ ئەو قورئانە

ئەم ئێوارەیە هاوینە یارم چەن جوان و شیرینە

باڵای یارم وەک چنارە ئاگای لێ بێ شێخی بیارە

ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە

یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks