site loader
Song image

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە

By - لۆکە زاهیر (شاناز)

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

سەفەرێکم هاتۆتە ڕێ سەفەرێ ڕێی هات و نەهات
ماڵ ئاوا شار لانەی خەمم کێ دەزانێ دێمەوە لات
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

بۆ غەریبیم مەگری ناڕۆم لەمە زیاتر نامۆ نابم
مەیێنە ڕێم تازە ئیتر بە ئێوە دەستخەڕۆ نابم
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *