
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە-کامەران مستەفا
By - چریکەی کورد
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
سەفەرێکم هاتۆتە ڕێ سەفەرێ ڕێی هات و نەهات
ماڵ ئاوا شار لانەی خەمم کێ دەزانێ دێمەوە لات
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
لە شەوێکدا بەجێم هێشتن کە هەمووتان لە خەودا بوون
لە شەوێکا کە هەمووتان لە ژێر ئازار توێی شەوا بوون
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
بۆ غەریبیم مەگری ناڕۆم لەمە زیاتر نامۆ نابم
مەیێنە ڕێم تازە ئیتر بە ئێوە دەستخەڕۆ نابم
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
سەفەر هاتۆتە ڕێم ئەڕۆم بە هەگبەی پڕ ئاواتمەوە
ئەی یاران بۆ هەتاهەتا ماڵ ئاوا گەر نەهاتمەوە
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
Similar Tracks
بمبەخشە
یەدوڵا محەمەدی
زارا گیان دیدەم زارا
جەمال موفتی Cemal Muftî
بە ناز – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم – ئیبراهیم خەیات
ئیبراهیم خەیات Îbrahîm Xeyat
فریشتەی مۆسیقا – ئەسعەد قەرەداغی
ئەسعەد قەرەداغی
فەنا بوون
بەهجەت یەحیا Behcet Yehya
غەریبی – کاوە حەمە ساڵح
کاوە حەمە ساڵح Kawe Heme Salih
غەنیلی
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
جوانە ڕەوت و ڕۆیینت
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
لادە لادە
عەزیز شارۆخ Ezîz Şarox
ئامینێ و ئامین – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek