site loader
Song image

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە-ڕەزا جولەکانی

By - چریکەی کورد

لە تا هیجرانی دوو نێرگزی پڕ خەوتەوە

زولفت بوو بە تەم زوو بەڕوودا کەوتنەوە

مەنعی سووتانم دەکا دوو لالەی شەوقی جوانێەکەم

چۆن نەسووتێم من بە ئاگر ئەو بە بارێ نەوتەوە

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە

ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

مەگەڕێ بێرە ژوورەوە

دەرگاکەم بە زۆر بشکێنە

دەستت بێنە ناو سینگمەوە

دڵەکەم دابگیرسێنە

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە

ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە

چەن جوانە دەڵێی ئاڵایە

چاوی جوانە وەک چرایە

ئەو پەنای پیر و گەدایە

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە

ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks