site loader
Song image

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە-ئازاد مەحمود

By - چریکەی کورد

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

مەگەڕێ بێرە ژوورەوەدەرگاکەم بە زۆر بشکێنە
دەستت بخە ناو سینگمەوە دڵەکەم دابگیرسێنە
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

خۆشەویستیت نابێتە یاد نابێتە وێنە و ماچی سارد
ئەگری و ئەمری و ئەشیپۆشی من لێت بوومەتەسە فەرهاد
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

شانت بنێرە ژێر باڵم لە تاریکییا دەخنکێم
دەنگدانەوەی ڕۆحی منی بۆ کوێ بڕۆی لەگەڵتا دێم
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

تەلیسمی ئەم عەشقە پەتایە چۆن هەناسەی گرتووەتەوە
تەلیسمی ئەم عەشقە چرایە چۆن دنیای ڕۆشن کردووەتەوە
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks