site loader
Song image

ئەمشەو – هانی

By - هانی موجتەهیدی ‌Hanî Muctehîdî

ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی وتیان ئێرەی جێهێشتووە
نامەیێکی بۆ جێهێشتووی وێنەی تۆی لەسەر کردووە
بە هێمنی، زۆر لە سەرخۆ نامەی ئەو شێتەم کردەوە
لە سەرەتا وای نووسیبوو تۆ عەشقت لە من بردەوە
نەیزانی کە من لەو زیاتر عەشق هۆشی لێ بڕیوم
عەشق باڵی وای پێگرتووم بۆ هێڵانەی خەم فڕیوم
ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی وتیان ئێرەی جێهێشتووە
نامەیێکی بۆ جێهێشتووی وێنەی تۆی لەسەر کردووە

لە خۆشییا نەمەزانی نامە یا خود وێنە ماچ کەم
وای لێکردم ئەم نامەیە کە نەتوانم لەبیرت کەم
نەیزانی کە من لەو زیاتر عەشق هۆشی لێ بڕیوم
عەشق باڵی وای پێگرتووم بۆ هێڵانەی خەم فڕیوم
ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی وتیان ئێرەی جێهێشتووە
نامەیێکی بۆ جێهێشتووی وێنەی تۆی لەسەر کردووە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks