site loader
Song image

ئەمشەو خەوم پێتەوە دی – ئەیووب عەلی

By - ئەیووب عەلی – Eyûb Elî

ئەمشەو خەوم پێتەوە دی
لە خەوما بووبووی بە پەری
وەک فریشتەی بەرگ سپی
ئەهاتیە خوار ئاه بە کپی
پەریزادە ئەی دەم و چاو فریشتەیی
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی

کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە
وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی
پاییز هات و گەڵا وەری تۆ کچی وڵاتی بەفری
من ئامادەم بۆ کچێکی وەک تۆی پەری
شوێنپێی کاروان هەڵگرم ببمە کوڕەکۆچەری
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی

کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە
وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی
تۆ کچی وڵاتی بەفری
هەر دێیتەوە و دە دێیتەوە
بێگومانم ئەی عەزیزە نازدارەکەم
ئێستا لە جاران جوانتر و لە جاران شیرینتری
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks