site loader
Song image

ئەسمەران دولبەران

By - سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî

وەی دەڵێ تا کەی سەبرم بێ ئەدی تۆ کەنگێ سازی
زۆر کەس دێنە خوازبێنی ئەمن پێیان نیم ڕازی
ڕازیم کردوون دایک و باب ئەگەر زوو بێی بمخوازی
دوایە خەتای من نەگری پێم نەڵێی وازی وازی
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕئانی سەرپەڕشین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

تۆزی غەریبی نیشتووە بە ڕەنگ و ڕوخسارمەوە
غەمێکم لە دڵی دایە بە ڕوویدا خستوومەوە
شەرت بێ تۆ بێوەفا بی لێخەی خۆمت کەمەوە
ئاوی سەرچاوەی قوڵکەی گەردنت دەخۆمەوە

بۆ سەرشاخت لێ گرتووم شایەد بە تۆ نەوێرم
بە چ ژوانێک دڵ خۆش کەم بۆیە ڕوو وەرناگێڕم
جا دەڕۆم دەچمە کوێستانێ بە کەوێ بەفران فێرم
عاشقی باڵای بەرزی تۆم پێت وانەبێ ئاودێرم

قەسری خەیاڵ ساز دەکەم خشتێک زێر خشتێک زێو بێ
ئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی دێنم بووک سواری وی بێ
ناردوومە جلکی بووکێ لە حەڵەب و شامێ بێ
هەڵپەڕکەت بۆ ساز دەکەم قەت ڕۆژی وات نەدیبێ

چاوم بە یارم کەوت لە ڕاستەی مەلا جامی
تیرێکی لە جەرگی دام هەر وەک گۆڕ و بارامی
نازانم چی بیستبوو دەیگوت لاچۆ برامی
ناوێرم نێوی بێنم نەبا بەدنام بێ نامی
دەستهەڵگر نیم لە باڵات دەبا بڵێن سەردەشتی ئێعدامی
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕئانی سەرپەڕشین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

لە دووری بەژن و باڵات وەختە گیان و دڵم دەرێ
بۆت دەفرۆشم سەر و ماڵ خۆ من ناکەم زەرەرێ
باراشی بەریە ئاشی ئاو نایە و ئاش ناگەڕێ
چاوی کافری لێ دیار بێ بە بێ ئاویش دەگەڕێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks