site loader
Song image

ئەسمەران دولبەران

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ چەن ساڵان شێتی وی بووم بۆ وی عومرم بە با دا
عاشقی کیژێکی جوانم ئەسمەرە و ڕەنگی شادە
لە من وەک ڕۆژ عەیانە بەڵێنێ بە کەس نادا
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

خۆ من چۆمی کەڵوێ نیم سەرچاوی ئاوی لەندی
فرمێسکم دێنە خوارێ وەک بەفراوی سەهەندی
یاری من گەلێک جوانە خوێن شیرینە وەکوو قەندی

ئەرێ زێڕنۆک و مریەمۆکن دەڕۆن دەچنن هەڵاڵان
حەوت قەتاری وشتران ناردوومەتە *؟؟؟
*؟؟؟ دێنن لە بۆ جلکی چاو کاڵان
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

دەرگای سەرسەرای عیشقت لە عاشقان دامەخە
چاوت گەلێک بە خومارن وە بن ڕووبەندی مەخە
کیژۆڵەی ئەم زەمانەی لەعل و مەرجانیان نرخە
با سوکنایی دڵم بێ گۆشەی چاوت وەدەر خە
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

*؟؟؟= نازانین گۆرانیبێژ لەو وشانە چ دەڵێ، تکایە ئەگەر بۆتان ڕوونە پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks