site loader
Song image

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

دڵت بردووم ژیانم پاکی گۆڕا
هەڵتواسی بە کەزیە و بەژنی شۆڕا
بەجێت هێشتووم لەنێو شین و شەپۆڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا

کە تۆ ڕۆیشتی بۆ من هەر دەرد و غەمە
مەلی شادیم فڕی فرمێسکی چەمە
کەچی هیوام لە ژێر باری ستەمە
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردووم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

وەتی تۆ زیزی من کارم کراوە
لە ژێر باری خەفەت پشتم چەماوە
گلێنەی چاوەکانم ڕۆ ڕژاوە
لە من ڕا خۆ خەتایێ ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕووی دا لە تۆ ڕا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks