site loader
Song image

ئەرێ هۆ لەیلی(بەو بایەی دەژیم) – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بەو بایەی دەژیم دێت لە لای تۆوە
مەمکت شەمامە دەیکەم بە بۆوە
عاشقی باڵاتم چی بکەم، بە دڵ لە خۆوە
ماڵی دڵ شێوێ چی بکەم، پەردەی لێ بۆوە
ئەرێ هۆ لەیلی بۆچ وا شێواوی
دەڵێی وەنەوشەی شەونم لێی داوی
دەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی
بەو بایەی دەژیم دێ بە بای شەماڵ
لە دووری باڵات سووتام بە خەیاڵ
لە دەستم دەرچوو یاری خۆش جەماڵ
لە دەستم دەرچوو یاری پڕ کەماڵ
کورد دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە لە بەحرانم دەگەرێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەرێتەوە کەلەکە
بەو بایەی دەژیم دێت بە بای زریان
بە پێشکەشت بێ شەش دانگ موکریان
ڕوحمی خێرت بێ دڵ بوو بە بریان
ئەرێ هۆ لەیلی بۆچ وا شێواوی
دەڵێی رێحانەی شەونم لێی داوی
دەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی
باوانت شێوی کەست نەمێنێ
بایەقوش لە سەر یانەت بخوێنێ
هەرچی بەدکارە وەرەەم هەڵێنێ
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕۆحمی خێرت بێ بۆچ وا بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون تۆیش بۆی بە لەیلی
Bew bayey dejîm dêt le lay towe
Memkit şemame deykem be bowe
aşqî balatim çî bikem, be dil le xowe
Malî dil şêwê çî bikem, perdey lê bowe
Erê ho Leylî boç wa şêwawî
Delêy wenewşey şewnim lêy dawî
Delêy newbûkî zawa lêy dawî
Bew bayey dejîm dê be bay şemal
Le dûrî balat sûtam be xeyal
Le destim derçû yarî xoş cemal
Le destim derçû yarî pir kemal
Kur delê feleke biraderîne feleke le behranim degerêtewe gemîye le Çomanim degerêtewe keleka
Bew bayey dejîm dêt be bay ziryan
Be pêşkeşit bê şeş dang Mukiryan
Ruhmî xêrit bê dil bû be biryan
Erê ho Leylî boç wa şêwawî
Delêy rêhaney şewnim lêy dawî
Delêy newbûkî zawa lêy dawî
Bawanit şêwî kesit nemênê
Bayequş le ser yanet bixwênê
Her çî bedkare werhem helênê
Erê ho leylî bawanim Leylî
Rohmî xêrit bê boç wa bê meylî
Min bûm be Mecnûn toyş boy be Leylî

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks