
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم – ناسر ڕەزازی
هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێ مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
لێکدانەوەی دەروون قسەی زمانم
بۆچی وەها دوورن لە یەک، نازانم
ئەمویست دەروون بگرایە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار
دەرکەوتایە ئاوات، هیوا، خەوبینین
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی ژین
دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایە کە شێعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
بەڵام ئەفسووس!
بەڵام ئەفسووس کە ئەو شێعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لەناوەوە ئەجریوینن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
دەلیلی لەیلی بێ من مەجنوونی کێو و دەشتم
بێ یار و کار و بارم هاوار ڕەفێقی وەحشییانم
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
بە دەشتی پڕجنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستوونی داخەوە فەرهادی ڕسوا خۆم
منم هەردوو دەسم لێ بۆتە تێغی تیژی سەرهەنگان
بەدەس ئەسکەندەری گەردوونەوە بێچارە دارا خۆم
لە سەحرای پڕ لە تۆز و گێژەڵووکەی دڵشکستیدا
بەدەم بای ئاهەوە هاوسانی دڕک و داڵی سەحرا خۆم
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان جوانێ غەوس بێ لە منت نەسێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
ساعەت لە چواری شەوێ ئەی وەی پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
Similar Tracks
بەو دەرمانم بکە گشکەس
خەشایار ڕەشیدی
کیژان دەچنە مێرگوڵان ٦
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ماچ
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
شەپۆلی شێت – شەهین تاڵەبانی
شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
یادم کە
میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
دەبارێ هەی دەبارێ – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
شەهید – عەلی عابدی
چریکەی کورد
گرتمت بەستمت ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Rojek Ji Rojan
سەعید یوسف
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ – هۆمەر دزەیی
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî