
ئای وەرە
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کەس نێ بینێرمە کن یار بۆ باس و بۆ خەبەرێ
هەرکەس ئەتۆی لە من کرد با وەک منی بە سەرێ
سەروماڵم دەفرۆشم بۆ دوو چاوی گەوهەرێ
ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم
دەڵێن لێم زیزە لێوئاڵ بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چۆتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ لەگەڵم ئاشت بێتەوە
ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم
سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
زولفت بۆتە کەمەندم بە داوی تۆ گیراوم
خودا بۆ خۆی دەیزانێ لە عیشقتدا سووتاوم
ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم
چی بکەم خوو پێ گرتۆ خوو عەقڵ و هۆش و سەبرم چوو
حەو ساڵان بە هەویا بووم ڕۆیی لە دەستم دەرچوو
زۆرم جەفا بۆ کێشا قەت جارێک بۆ من نەبوو
بەدبەختی دەستی ویمە ئەم ڕۆیی و ئەویشم چوو
ئای وەرە گیان وەرە
وەرە وەرە نازەنینم
Kes nê bînêrme kin yar bo bas û bo xeberê
Herkes etoy le min kird ba wek minî be serê
Serumalim defroşim bo dû çawî gewherê
Ay were giyan were
were were nazenînim
Delên lêm zîze lêwal be kes aşt nabêtewe
Kejal çote seferê duam bo biken bêtewe
Le xuday dekem telebê legelim aşt bêtewe
Ay were giyan were
Were were nazenînim
Silaw le bejnê barîk bînayî herdû çawim
Xo min be destî yarê dîl û esîr kirawim
Zulfit bote kemendim be dawî to gîrawim
Xuda bo xoy deyzanê le îşqitda sûtawim
Ay were giyan were
Were were nazenînim
Çî bikem xû pê girto xû eqil û hoş û sebrim çû
Hew salan be hewya bûm royî le destim derçû
Zorim cefa bo kêşa qet carêk bo min nebû
Bedbextî destî wîme em royî û ewîşim çû
Ay were giyan were
Were were nazenînim
Similar Tracks
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
Nînayê – KOMA MA
چریکەی کورد
خوەم کرماشانی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بریندارم
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
girê sîra – MEYREM XAN û HESEN CIZRAWÎ
مەریەم خان Meryem Xan
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
هاوڕێیانی مناڵان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
ژیندا کەنجۆ Jînda Kenco
Kengê Azad Be
ئارام دیکران Aram Dîkran
باڵا – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ئەرێ هۆ کاڵێ – کەریم کابان
کەریم کابان Kerîm Kaban