site loader
Song image

ئای وەرە

By - عەبدوڵا ماملێ

له‌نێو پیاڵه‌ی چاوانت
مه‌ی تێده‌ بۆم ده‌رمانه‌
نیگای چاوی کاڵی تۆ
چه‌نده‌ مه‌ست و مه‌ستانه‌
له‌ دڵی شێوام کار ده‌کات جوانێ گیان
دڵ به‌ خه‌تا جۆلنانه‌
ڕۆژێ جارێ ده‌تبینم ئازیزم
دنیا بێ تۆ زیندانه‌

ئای وه‌ره‌ گیان وه‌ره‌
وه‌ره‌ وه‌ره‌ نازه‌نینم

ده‌ڵێی کۆتری ڕاده‌بری و
له‌نجه‌ و لار له‌ خۆت جوانه‌
پزیشکی ڕۆحم هه‌ر تۆی
ساڕێژ که‌ به‌و په‌نجانه‌
مه‌ست و خوماری تۆ بووم ئازیزم
که‌وتمه‌ گۆشه‌ی مه‌یخانه‌
چ نابینم غه‌یری تۆ جوانێ گیان
دنیا بێ تۆ زیندانه‌

ئای وه‌ره‌ گیان وه‌ره‌
وه‌ره‌ وه‌ره‌ نازه‌نینم

تاکوو ته‌ماشام ده‌که‌ی
ئاخت دێته‌ سه‌ر لێوم
برژانگی چاوی کاڵت
ده‌بڕێ دڵی په‌شێوم
هه‌تا دێی و ڕاده‌بری جوانێ گیان
به‌ژنت به‌ چاو ده‌پێوم
ده‌مێ چاو ناترووکێنم ئازیزم
ناوێرم ده‌م ببزێوم

ئای وه‌ره‌ گیان وه‌ره‌
وه‌ره‌ وه‌ره‌ نازه‌نینم
Lenêw pyaley çawanit
Mey têde bom dermane
Nîgay çawî kalî to
Çende mest û mestane
Le dilî şêwam kar dekat ciwanê giyan
Dil be xeta colnane
Rojê carê detbînim azîzm
Dinya bê to zîndane

Ay were giyan were
Were were nazenînim

Delêy kotrî radebrî û
Lence û lar le xot ciwane
Pzîşkî rohim her toy
Sarêj ke bew pencane
Mest û xumarî to bûm azîzm
Kewtme goşey meyxane
Çi nabînim xeyrî to ciwanê giyan
Dinya bê to zîndane

Ay were giyan were
Were were nazenînim

Takû temaşam dekey
Axit dête ser lêwm
Birjangî çawî kalit
Debrê dilî peşêwim
Heta dêy û radebrî ciwanê giyan
Bejnit be çaw depêwim
Demê çaw natrûkênim azîzm
Nawêrim dem bibzêwim

Ay were giyan were
Were were nazenînim

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks