site loader
Song image

ئایشیلێ ٢ – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بەو خودایەی بێ مەکانە
غەریبم لێرەکانە
ئاوری لە من بەرداوە
ئامینێم زێدە جوانە
ئەو دڵەم بەحری غەمانە
ئاوری لە من بەرداوە
سەرتۆپی کوردستانە
وەی دەڵێم بمدەیە ماچێ
بە دزی و بە مەحرەمانە
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ
مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند
لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە کە
پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

خۆزگە لەو دنیایەدا
حاسڵ بایە مرادم
چەند جەفام لە دووت کێشا
عاقیبەت ڕەنج بە بادم
لە دنیا خۆشیم نەدی و
لێم یەقینە و ئازادم
چی بکەم یاری سەنگەسەر
ئەڵعان کەوتۆتە یادم
مەگەر شێخانی شەمزین
جار جار بێن بە فریادم
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ
مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند
لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە کە
پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

چەند شاری عەزیم گەڕام
عێراق و ڕۆم و ئەڵمان
نەمدی جوانی وەکوو تۆ
چاوباز و ئەبرۆ کەوان
بە قوربانی باڵات بێ
چوار پارچە موڵکی سەیدان
قڵادزێ و سندۆڵان
سەنگەسار و بنگردان
ئەو دڵەم بۆت شێت و شەیدایە
بۆت مردم کچێ ئامین گیان
ئایشیلێ و ناسکە جوانێ
مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند
لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە کە
پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ

خزمینە مەمکەن لۆمە
ئامینێم زێدە جوانە
سەرتۆپی کوردستانە
ئەو دلەم بۆی سەرگەردانە
بە فەرمێ لە ئێرانە
ئاوری لە من بەرداوە
بە ملوێنێ هەرزانە
؟ زێدە جوانە
هەی دەلێم بمدەیێ ماچێ
بە دزی و بە مەحرەمانە
بۆت مردم ئایشە جوانێ
مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند
لە راستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە کە
پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
Ew dilem behrî xemane
Awrî le min berdawe
Sertopî Kurdistane
Wey delêm bimdeye maçê
Be dizî û be mehremane
Ayşîlê û naske ciwanê
Meylî caranit kwanê
Girtim dû maçim lê send
Le rastey xiyabanê
Pêm gut destim destoke ke
Pîr bûy ew mekrey danê
Xozge lew dinyayeda
Hasil baye miradim
Çend cefam le dût kêşa
aqîbet renc be badim
Le dinya xoşîm nedî û
Lêm yeqîne û azadim
Çî bikem yarî sengeser
Elan kewtote yadim
Meger şêxanî Şemzîn
Car car bên be firyadim
Ayşîlê û naske ciwanê
Meylî caranit kwanê
Girtim dû maçim lê send
Le rastey xiyabanê
Pêm gut destim destoke ke
Pîr bûy ew mekrey danê
Çend şarî ezîm geram
êraq û Rom û Elman
Nemdî ciwanî wekû to
Çawbaz û ebro kewan
Be qurbanî balat bê
Çwar parçe mulkî seydan
Qeladizê û Sindolan
Sengesar û Bingirdan
Ew dilem bot şêt û şeydaye
Bot mirdim kçê Amîn giyan
Ayşîlê û naske ciwanê
Meylî caranit kwanê
Girtim dû maçim lê send
Le rastey xiyabanê
Pêm gut destim destoke ke
Pîr bûy ew mekrey danê
Xizmîne memken lome
Amînêm zêde ciwane
Sertopî Kurdistane
Ew dilem boy sergerdane
Be fermê le êrane
Awrî le min berdawe
Be milwênê herzane
? zêde ciwane
Hey delêm bimdeyê maçê
Be dizî û be mehremane
Bot mirdim Ayişe ciwanê
Meylî caranit kwanê
Girtim dû maçim lê send
Le rastey xiyabanê
Pêm gut destim destoke ke
Pîr bûy ew mekrey danê

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks