site loader
Song image

ئاوێنۆچکە – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

چما دەشێ
لەناو ئاوێنۆچکەیەکدا
بە یەک چرکە
هەموو گەردوون بەدی بکەی؟
چما دەشێ
بچیتە ناو مانگ و خۆری
جێگۆڕکێ کەی بە ئەستێرەی
ماسییەک بیت
لەناو دەریای کپی شینی؟
من لەوساوە باوەڕم بە پەرجۆ هەیە
کە دڵۆپە بارانێکم
بە برژانگی تۆوە بینی!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks