site loader
Song image

ئاواتە مەخمەڵییەکان – هۆمەر دزەیی

By - هۆمەر دزەیی ‌Homer Dizeyî

بریا سەوزەگیای بەهار بووام ئێواران پێش ڕۆژئاوا
ئەو کچە جوانە بەرخۆڵانە لەسەرم ڕاکشابوا
بریا من سروەی بەیان بووام لێوی تۆم فێنک دەکرد
بریا من هەوای ئاسمان بووام خۆم بە ناو دەمتا دەکرد
بریا من ئاوی ڕووبار بووام دەمشت لەش و لاری تۆ
بریا من سوخمە و شەڵوار بووام دەممژت جێی هەستیاری تۆ
بریا من ئاوێنە بووام خۆت دەگۆڕی لەبەر چاوما
جەستەی جوانت هەڵدەگیرا لە ناو هەست و هەناوما

بریا من پەڕەسێلکە بووام لە بنمیچی ماڵی تۆ
هێلانەی خۆم دادەبەستا چاو لە دانەی خاڵی تۆ
شەو و ڕۆژ تەوافم دەبوو بە دەوری بەژن و باڵات
ساڵانە دوو حەجم دەبوو لە ماڵی خوا و ماڵی تۆ
بۆ ئەم خەونە مەخمەڵیانەم بۆ لێم نابن بە ڕاستی
تا ئەو مەمک و سمت و ڕانەم بگوشیبایە بە دەستی
بۆ ژیان هێندە بە غەمە بۆچی یەک خۆشیم نەدی
خۆ هیوای من سادە و کەمە دەبا جارێ بێتە دی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks