site loader
Song image

ئازیز وا نابێ – زەکەریا

By - زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula

ئازیز وا نابێ عاشق وا نابێ
وەها بێباک بی و مەیلت نەمابێ
کۆچ دەکەی بێ هۆ گوڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت وابێ

تۆ بۆ کێ دەبا هەوری جودایی
کێ فێری کردی ژینی تەنیایی
بۆچی ئاخر بۆ ترسی خودایی
لە دڵت نەبوو بۆ ماڵاوایی
ئازیز وا نابێ عاشق وا نابێ
وەها بێباک بی و مەیلت نەمابێ
کۆچ دەکەی بێ هۆ گوڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت وابێ

بگەڕێوە تا دڵ پڕ بە هەستی
بتکا بە ڤینۆس بۆ خۆشەویستی
وەرەوە وەکوو هەوری بەهاران
ئازیز تێرت کەم لە جاری جاران
ئازیز وا نابێ عاشق وا نابێ
وەها بێباک بی و مەیلت نەمابێ
کۆچ دەکەی بێ هۆ گوڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت وابێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks