site loader
Song image

ئارەزووی بینینی تۆم کرد

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

ئارەزووی بینینی تۆم کرد
دڵ لە پڕدا کەوتە حاڵ
هەستی کرد جوانی بەهار و
هاتە گوێم نەغمەی شەماڵ
بوو بــە کڵپە تۆی دەروون
و یادگاری ساڵ بە ساڵ
هاتە بەرچاوم نگاری
پرچی کاڵ و لێوی ئاڵ

ئەی فریشـتەی سیحری خوایی
وێنە شیرین، شێوە زار
گیانەکەم دیسان بە تۆوە
کەوتمە گێژاوی خەیاڵ
بەژن و باڵات، کەرتی ئەندامت
لە ڤینۆس سەندووە
ڕەوت و پیاسەت ڕەوتی لەنجەی
ئاسکە یاکوو کەوە

پێکەنینت سیحری ڕووتە
هــۆش و دڵمـی بردووە
خوا یەکە، ئەو جووتە لێوەی
بۆ مژین، ئاڵ کـردووە!
ناوت ناهێنم پەری ناسک لە ترسانا، نەوا
پێم بڵێی دڵدارەکەم بێ…
بێشەرمە، چەن بێ ئابڕووە!

Arezûy bînînî tom kird
Dil le pirda kewte hal
Hestî kird ciwanî behar û
Hate gwêm nexmey şemal
Bû be kilpe toy derûn
Û yadgarî sal be sal
Hate berçawim nigarî
Pirçî kal û lêwî al

Ey firîştey sîhrî xwayî
Wêne şîrîn, şêwe zar
Giyanekem dîsan be towe
Kewtme gêjawî xeyal
Bejin û balat, kertî endamit
Le vînos senduwe
Rewt û piyaset rewtî lencey
Aske yakû kewe

Pêkenînit sîhrî rûte
Hoş û dilmî birduwe
Xwa yeke, ew cûte lêwey
Bo mijîn, al kirduwe!
Nawit nahênim perî nasik le tirsana, newa
Pêm bilêy dildarekem bê
Bêşerme, çen bê abruwe!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comments (2)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks