تۆ هەر بڕۆ هەر بڕۆهەتاکوو ئەگەیتە ئەستەموڵلە کەنار بۆسفۆردا ژنێکی سێحراویلە شێوەی شەهرەزادا ئەبینیکەمەندێ هەڵئەدا و خۆت لادە و نەتگرێ ونەتخاتە ناو داوی لەشیەوە ودەرباز بەو و هەر بڕۆهەر بڕۆهەتاکوو ئەگەیتە ئەسینا و لە چەقیسەنتەردا ئەفرۆدیت ئەبینی و ئەیەوێبتباتە ماڵەوە بەهێز بە و لا مەدەهەر بڕۆ هەتا ئەگەیتە پاریس ولەو شارە شۆخەیشدا تۆ ئەلیزا ئەبینی وئەیەوێ بە شیعری ئاراگۆن مەستت کا ولا بدەیلا مەدە، هەر بڕۆهەر بڕۆهەتا ئەگەیتە شاجوانی شارێکیگوێ زەریا پۆلێ کچی نیوە ڕووتدێنە سەر ڕێگاکەت باوەشت پیا ئەکەنحەز ئەکەن بۆ شەوێ بتخەنە ناو سنگ و بەرۆکیانەوە بەهێز بە و لا مەدە و هەر بڕۆ وهەر بڕۆئەچیتە زەریاوەتۆ ئەبی بە ماسی و هەر بڕۆهەفتەیەک، دوو هەفتە، زیاتریشنە لە لای مرواری و نە لە لای مەرجان ونە لە لای ئەستێرە و نە لە لای بەحریش لا مەدەهەتا ئەگەیتە وشکانییەکانی یو.س.ئەیهەر بڕۆ هەر بڕۆ و هەتا فێرفاکسئەچیتە بەردەمی خانوویەکی دوو نهۆملێرەدا لا بدە و سەرکەوەخۆت ئەکەی بە ماڵێکدانە لە ژوور نە لە هۆڵ لا مەدەئەمجارە لا بدە و ئەچیتە موبەقێخۆیەتی ژنێکی لاوازی سەر لەرزۆک وەکوو پاییزپێست چرچ و چاوکز و فەقیانە هەڵکراو ئەبینیشەفیقە سەعیدە، خۆیەتی وماچی کە و ماچی کە وئەمجارە دانیشە و هەر مەڕۆ