باست حەمەغەریب

پاییزانە

بە دەنگی: باست حەمەغەریب
شێوەزار: سۆرانی
97
ئەم پاییزە لەگەڵ خەزانی گەڵادا تنۆک تنۆک لە چاومەوە ڕۆح ئەوەرێ
تۆ بڵێی کامە گەڵایان لە هەمووان مێهرەبانتر بێ و
ئەم عەشقە تەڕ و ناکامەم وەک کەشتییەک لە باوەش کا و بەرەو ئەودیو بوونی بەرێ
چەن ئاسوودەم بۆ چەندساتێ ساوای گیانم ئەخەوێنم
لە سێبەری هەورێکی چاو بە باراندا گەڵای زەرد ئەبێتە نوێنم
تەمەن ئەڕوا و بێ وەفایی هەست و خەیاڵ ئەکا بە بەرد
لە ئاسۆیەکی بەهاری سەرسەوزدا ئەبێتە نەوای ڕۆحەکان پاییزی زەرد
لە باخێکی چۆڵ و ساردا ئەسرین و خەم بێزار بوون و جێیان هێشتم تەنیا و تاساو
درەختێکی چڵ ڕووتاوە بوو بە خەمم و هەناسەی ساردی بولبولێک لە چاوانمدا بوو بە ئاو
هەموو ئەو بەستە شادانەی کە هەمیشە لە سەر زارمەوە هەڵئەفڕین
ڕێیان چۆڵ کرد بۆ گۆرانییەکی غەمگین
بێ ویستی خۆم وەک تافگەیەکی سەوداسەر وشە و پیتەکان بە لێوما ڕژانە خوار