برینی شنگال شەو و ڕۆژ دەتریوێنێدەشێ ڕۆژێک لە ڕۆژانژانەکەی لە زیڕە بکەوێبەڵام قەت ناشێ ساڕێژ بێوێنەی سەر شاشەکان مێردەزمەنشەوان لێت وەژوور دەکەونسواری سەر سنگت دەبنچەمۆڵەت لێ دەنێنئێستاش دوای شنگالجەستەمان شەبەقی برینێکی نوێی تێ بووە:برینی کۆبانێشیروەشێن، هەمان شیروەشێنەجەستە هەمان جەستەیە و خوێنەکەش هەر هەمانەبەڵام ئێشەکان جودایە، زۆر جودایەناتوانم باسی ئەو جیاوازییە بە زمانی سەربازی، زانستی یا لێکدانەوەی لۆژیکی بکەمهەر ئەوەندە دەڵێمشنگال خاڵێکی لەو جێیە داناکە ئەخلاقسزی سیاسی گەیشتە لووتکە و کۆبانێشیەکەم ڕستەی بۆ مێژوویەکی تازە تۆمار کرد و بووە کاراترین کارگەی نەتەوەسازیلە ماوەی کەمتر لە دوو مانگداچاخێک تێپەڕی و بەرایی چاخێکی نوێ کەوتهەموو ڕۆژێ دەمەوێ داستانێک بنووسم لەسەر کۆبانێسارد دەبمەوەچما داستان لەسەر داستان دەنووسرێدەمەوێ بۆ چەند پەیڤێک، پەنا ببەمە بەر ئەفسانەچەند پەیڤێک کە شایانی بەژنی کۆبانی بنبەڵام کۆبانی خۆی بووە بە ئەفسانە و پێویستی بە ئەفسانەنووس نییەسەدان ساڵ شۆڕەسوارانی ڕۆژهەڵات ببوونە کۆنە مەرەکەبی سەر کاغەز و تەنیا بە خەیاڵی ڕۆژهەڵاتناساندا دەهاتنکەچی ئەوەتانەوەی میدییەکان هەسپی مێژوویەکی تازەیان زین کردووە و بەرەو ئاسۆیەکی هەزارڕەنگ لینگ دەدەنئەو سوارانەی من باسیان دەکەملە ڕەگەزێکی دیکە و لە تیرەیێکی دیکەنپێشتر نەمانبینیون، نەمانناسیونئاخر ئەوانەی پێشتریا لەناو تۆز و غوماری سەرپەڕێنەکانی سەدەی حەفتەمدا ون بوونیا شا عەباسێک ڕایپێچان سەرحەدەکانی بۆ بپارێزنیا لووسکەیەکی جەنگیزخان بە مەیتەر لە ئاستانە دایمەزراندنیا بوونە فشەحیزبی خۆخۆری بێ پڕۆژە و ستراتیژحیزبی سایکسبیکۆپەرست و لۆزاندۆست و بتەوان و موفاوەزاتچی کورسی و مووچەئەوانەی من باسیان دەکەم لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەنکیژگەل و کوڕگەلی کۆبانێنئەوانەن کە چاویان بریسکەی ئاتەشگەکانی باب و باپیرانی تێدایەئادگاریان پڕاوپڕە لە گزنگی گاتاکانی زەردەشتئەمانە کۆتاییان بە مێژووی هەڵاتهەڵات و ڕاکەڕاکە و نووزانەوە و شەڕەپەڕۆ و ئاڕئاڕ و قاچاخچییاتی سنووران هێنائەمانەئەمانە لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەنئەمانەئەمانە سەرەتای قڕبوونی سەرکردەی بندیوار و سکرتێری بندیوار و وەزیری بندیوار و ڕاوێژکاری بندیوار و جەنەڕاڵی بندیوار و هەموو شتێکی بندیوارنئەوانەئەو جگەرگۆشانەی منبە زگی قۆپاو و ڕەنگی پەڕیو و کڵاشینکۆفی سەدەی ڕابردووبەرامبەر تانک و زرێپۆش وەستاونبەرامبەر تاعوونی ڕەش و قاسەی پڕی نەوتفرۆشان چەقیون و بە دنیادا جاڕ دەدەندەڵێن:نا، لە قەڵای دمدم داناگەڕێینبە فتوایەک پایتەختی سۆران جێناهێڵین و ناچینە خزمەت سوڵتانهەزار گفت و لفتی شیرینی شای ئێران تەفرەمان نادا و نامانباتە بەر سێدارەی چوارچرائێمە هەزار پەیمانی جەزایر بە قرۆشێک ناکڕینئێمە لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەینتەماشایان دەکەمجارێک، دوو جار و دە جارلە پڕمەی گریان دەدەمنازانم گریانەکەم هی خۆشییەیا نیشانەی پێشبینییەکی تاڵیا هی هەردووکیانەئەوان بە زەردەخەنەیەک دڵم دەدەنەوەحاڵیم دەکەن کە ڕۆژی سایسپیکۆپەرستان و پیرەجامبازانی موفاوەزاتچی تەواولەمەولا کێ زات دەکا ئەو سنوورە حەرامزادانە بە سنوور بزانێکێ زات دەکات بڵێ«کوردستانی عێراق»، «کوردستانی ئێران»«کوردستانی تورکیا»، «کوردستانی سووریا»کوردستانی جیبۆتی و جڕتاوە و کێمەگەر هەتیوچەکانی کڵاوڕەش و کڵاوسوورمەگەر ئەوانەی لە سەدەی بیست و یەکەمدابە ئەقڵییەتی موختاری گونددەوڵەت بەڕێوە دەبەنئەوانەی بە دووربین تەماشای ئەوپەڕی دنیا دەکەنکەچی بە زەڕەبینیش بنپێی خۆیان نابیننجەیلانئەو تەوارەی لە توخمی هەڵۆیانی زاگرۆس بووئەوەی لەگەڵ گوللە ژوانی داناچما هەر جەستەی گوڵبەدەمی خۆی پێکانا، ڕابردوویەکی پڕ لە شەرمەزاری و سنووری حەرامزادەی سیمالکەشی پێکا«ئارین»ئەو پڵنگەکیژەی، لەباتی دەستی یار، ئاگربەندی لە کەمەری خۆی ئاڵاندچما هەر بۆ ئەوە جەستەی پیرۆزی خۆی ئاگر داڕەوەئەسپێخۆرێک بۆ دۆزەخ ڕادانا، ئەو لەگەڵ خۆیدا خەندەقی براکوژان و شەڕەپەڕۆی بەرەبابان و تانکەری قاچاخچییانیشی ئاگر دائەمانە، گەلۆلە ڕەگەزێکی دیکە و لە تیرەیەکی دیکەن