شنگالا منگەر تۆ بشکێیتەماشای کام ئاوێنە کەمتا سیمای بن خۆڵەمێشی خۆم ببینمبۆ وەڵامی کاولەمێژووی پڕ برینمچۆن خاک ڕاخەم بۆ قیت وەستانئاسمان هەڵدەم بۆ فڕینمگەر تۆ نەبیتچۆن بزانم کامە ڕێگە دەمباتەوە لای ئاتەشگەی باپیرانمچۆن گوێ هەڵخەم بۆ هەوهەوی سوارەی مادانبۆ زەنزەنەی دەوری ئاگربۆ لای لایەی پەریزادانگەر تۆ نەبیتشارێکی دی لەکوێ بێنم ئاوا وەک تۆبە زمانی هەر دەورانێک بیدوێنم، بۆم بێتە گۆمن دیواودیو دەیانبینمتا سەر ئێسقان دەیانناسممن دەمزانیئەوان هەموو، هەموو شتێک هەڕاج دەکەنبەپێ و بێپێتەڕ و وشکبەرز و نەویسارد و گەرمهەور و هەواشیلەی زەویئەوان هەموو، هەموو شتێک هەڕاج دەکەنکڕیار هەبێ و دەستیان بڕواگردی یارە و پردی دەلالڕادەگوێزن بۆ هەندەرانقەڵای هەولێر ڕادەپێچنبۆ تێرمیناڵ و بەندەرانگورچیلۆکەی زارۆیان و مناڵدانی زەرییەکانمانبۆ مەزاتخانان بار دەکەندەشت بێ ئاسک و کێو بێ کێوی و ئاسمان بێ تەیر و توار دەکەنمن دیواودیو دەیانبینمتا سەر ئێسقان دەیانناسمتەماشا کەنسوڵتان و شا کەوتنە چاڵی چاڵدێران و تووناوتوون چوونمیر و بەگی ڕووچکزەردی کەواسووریانسەتان ساڵە بەرمای سفرەی مشک و مارنکەچی ئەمان هەتا ئێستاشلە سووچێکی کەوشکەنی شا سمایلئەستۆخورانهەتا ئەمڕۆش لە دیوانی خانی مەگۆلهەر سفرەچی و پەردەدارنتا هەنووکەش ڕۆژێک لەبن قەرەقۆینلوو ڕادەکشێنڕۆژێک لەبن ئاق قۆینلووگوێمان دەسمێ فینگەفینگ و خنەخنیاننێشکۆڵەشیان هێند بچووکەداخزیوە و کەوتۆتە ناو هێلکەی گونیانمن دیواودیو دەیانبینمتا سەر ئێسقان دەیانناسممن دەمزانی ئەوان قەل و تاوس مەلەکپاڵاوگەیەکی پێتڕۆڵ و مەرقەدەکەی شێخ شەڕفەددین لە یەک جودا ناکەنەوەمن دەمزانیئەوان سەربردەی عەنتەر و داستانا دەروێشێ عەبدیئێزیدخان ۆ قومارخانەلە یەک جودا ناکەنەوەخۆ ئەمانەم گشت دەزانیبەڵام شنگالئاخر شارێک هەر خشتێکی کاسەسەر بێکاسەسەری مێرێکی ڕندئاخر شارێک لەبەردەمی دەروازەیداڕەوە ڕەوە سوڵتان و میر بووبن بە پەندئاخر شارێک مسحەفا ڕەش تاجی جلوەی لەسەر نابێبۆ ئاگری سەرگەردانی ئاتەشگەکان دواپەنا بێئاخر شارێک گلگامش خۆی لانکۆڵەکەی ڕاژەنی بێپڕ گمەگمی کەڤۆک و زاکوزیکی زەڕنەقووتەپڕ داوێنی گزنگزادە و بسک و کەزیی شازەری بێکێ زات دەکا بیفرۆشێنرخی چەندە و دەبێ چی بێچیایێ شنگالکە تۆ مێژووت هەموو مێژووتجێپێی ڕەشی سەفەربەر بێسەفەربەر و هەر سەفەربەروەکوو یەکەسەرپەڕێنان شیروەشێن بن یا سنایپەربۆ ئەنفال بێن یا بۆ فەرمانبە وشتر بێن یا بە تانک و تۆپ و هەمەرچیایێ شنگالکە تۆ مێژووت هەموو مێژووتهەر فەرمانی پاش فەرمان بێکە تۆ دەردت وا توولانی و بێ دەرمان بێخۆ دەبوایەگۆمەئاوێک لە توێکتا حەشار بدەیتاکوو لێوی زارۆیانی ئادەم تەڕ کەیخۆ دەبوایەهەر بۆ سێبەر، دارستانێک، دەوەنجاڕێک بڕسکێنیبرووسکەیەک گلدەیتەوەلە شیوەڵە و نەواڵێکتا بیخەوێنیتا لە کات و ساتی خۆیدالە ناوقەدی شەوەزەنگی بوەشێنیتۆ دەبوایەگڕکانەکەی چیای ئاگری و ڕەشەباکەی سلێمانی و گڕەپێچەی بابەگوڕگوڕ تێک هەڵشێلیتپێکەوەیان بجۆشێنیتا لە نێوان ڕەوەکلۆ و پەڵە گەنمی شپرزەداشوورەی ئاگر بئافرێنیئاخ، نە دەستم قەڵەم دەگرێنە زمانیشم گۆ دەکائاخر کاتێ من کۆچ دەکەم، دەپەڕمەوە و دەچمە ئەوبەرنازانم چ بە قەناتی کوردۆ بڵێمچۆن بتوانم چاو ببڕمە چاوی تیژی ئەو شەهێنەچۆن وەک جاران، ئۆردیخان لە هەمبێز بگرمئەو زارۆیە، ئەو چەمە ڕوونە خوڕڕێنەلەسەر سفرەی حاجی جوندی و ئاپێ جاسم چۆن دانیشمڕووی زەردی خۆم لە کام لا کەمشەمۆ و شەکرۆ چۆن بدوێنمدل و چاڤێ وان خۆشمێران چەواشا کەمچۆن ئەو هەموو بنکراس و پێسیرانەی دادڕاونلەبەر چاوی وان وندا کەمچۆن هەزاران پەڕەسێلکەی ناو ڕکە و تۆڕبێ زایەڵە بێ سەدا کەمچۆن ئەو هەموو خۆلی و خوێنە بشارمەوەئاخر چییان بۆ بڕێسم، چ پینە کەم، چ بە پا کەمجا خۆ ئەوانئەوان خۆیانچاوتیژتر و دووربینترن لە هەڵۆیانبینییان چۆن ژەنەرالی ناو پاکەتی تازەی سەرمۆرلوولەی چەکیان ڕووبەرەوژێر، وەکوو چاویان، وەک ئەستۆیان وەرچەرخان و پشتیان کردە دەرپێی بەجێماوی خۆیانبینییان کوولەبەر چاوی زەقی گووگللەبن کلکی زڕەبێنی کرێمل و کۆشکی سپی و بورجی ئایفللەبەردەمی ڤاتیکان و خاچی دێرانلەبن لووتی مناران و میدیای پۆشتەی دنیای وێرانگاڕانێک دۆڵپای ناقۆڵا، گەواڵەیەک چینەی جەنگیزڕەوەڕۆبەتێک لە پۆڵا، ڕێژنەیەک ڕیشلاوفاوێک گەڵدینیان سمت و خوایان کەفەڵتەنبەتەن بوون، ڕووبەروو بوونلەگەڵ باخێک پڕ کولیلکی لیمۆ و هەنارپڕفەریکی دەنکە زەیتوونوایوای ئەو ڕۆژە چە ڕۆژێکی تفت و تاڵ بووزەوی کەڕ و ئاسمان مجرۆمینبەر لاڵ و نوێژ بەتاڵ بووچەندی کردمچەندی دەستم لە باخەڵی زمان گێڕاوشەیەکی تێدا نەبووگرمەی هەرەس، وزەی گڕکان، ڕابوونی تۆفانی تیا بێیەک دڵۆپە ڕۆنتێکی وام نەدیتەوەقەبارەکەی هەژیی ڕۆژەڕەشی وا بێتۆ پەلەت بووتۆ پەلەت بووتۆ پەلەت بوومنیش پێش وەی چیلکە و ئێزنگ کۆ کەمەوەتاکوو ئاگر لە خۆم بەردەم، دەبوایە بەم نینۆکانەمکەڕووی چاڵی مێژوو دەردەمتۆ پەلەت بووزامی منی لە چوار لاوە ئەنگێوراویشهێشتا گەرم و سەرواڵا بوونەمدەتوانی چەمێکی خوڕ هەڵببەستمئەو گڕەی پێ بتەمرێنم کە لە بەژنی تۆ ئاڵابوو.تۆ پەلەت بوومنیش دەبوا جووتێک پێڵاو بەڕاداندەمقایمتر بێ لە چەرمی ڕووی سەرکردەکانناردم بە شوێن گۆپاڵەکەی پیرەمێرداتا بە بەژنی زنجیرەچیای دووهەزار و پێنسەد ساڵدا هەڵزنێم و بە هەڵدێر و دۆڵ و شیویا شۆڕ ببمەوەبە دڕکەڵانی فەرمان و سەفەربەر و ئەنفالانداهەزارجار بێم و بچمەوەتۆ پەلەت بوومنی شپرزەش پێش ئەوەی بۆ ئەم ڕێی هات و نەهاتەبۆ ئەم قافە سەختەی شەعرخۆم ببەستم و ڕێ بکەمهەر دەبوایەهەر دەبوایە چەند مۆمێکی نوورپرژێنی حەزرەتی خانی پێ بکەمهەورەتریشقەی حاجی قادر بگوازمەوە بن زمان و ئاسمانێکی بۆ چێ بکەمدەبوایە کوورەی ئاگری سۆزی باباتایەر داخەمبۆ نوێژێکی گیانداگیرسێنبەرماڵی مەولەوی ڕاخەمگەرەکم بوو نیوەشەوانچاو لێک نێم و هەست ڕاگرم بۆ گمەگمی قەوالانبۆ کەروێشکەی ئاخ و ئۆفی ژێی تەنبووری باڤ و کالانجاروباریش، شنگالا منکە ڕێی دووری بینینی تۆم دەگرتە بەرمنی ڕەبەن، چارەم نەبووهەردەبوایە بۆ دیداری لالش لادەمتا هزری خۆم لە کانییا سپی مۆر کەملەمپەری پێش زمان ڕادەمخۆم لە کێشی ئەم گۆی زەوییە ڕاپسکێنملەسەر کەڤر و زناری ڕێجێی ئاورینگی پێی شێخ هادی بشۆپێنمچاوەڕێ بمپێلی نوور و بۆی بخوور و شنەشنی شەوقی چرای پەرستگەی لالشم بۆ بێتا نادیام لێ دیار بن و ئێسک و پرووسکی ئازیزانیش بۆم بە گۆ بێتا سروودێک تێچریکێنمشنگالا منکە شایانی کۆستی تۆ بێ