تاوان دیارەنێرکی ملی لە هی بەراز ئەستوورترەمانگایەکە بە ئاشکرا دەبۆڕێنێگورگەبۆری ئەنادۆلەمانگ ببینێ یا نەبینێکەڵبەی دیارە و دەلوورێنێتاوان دیارەوەک دووپشکی کەلاوەکانی گەرمەسێرقەفی کلکی لەسەر پشتەوەکوو کۆبرالەسەر پاشەڵ ڕادەوەستێگینگڵ دەدا و دەفیشکێنێوەک مارسیدیسی فایلدارانهاشەی دێت و ترافیکی سووری شاران دەبەزێنێوەک هۆڕنی لاندکرۆزەری سەردزەکانخەو لە چاوی عومەر خاوەر دەتارێنێتاوان دیارەتاوان دیارە و من دەیبینموەک شۆفڵی ئاودیوکراووەک شیشی پەنجەرەی دزراووەک کەرکووکی بە قەنارەی حەویجەوە دالەقێنراومن دەیبینم!تاوان دیارەوا بۆنی دێوەکوو وێسکی شەوی بەغدا و هەزار و یەک موفاوەزاتوەک خۆراکی گەندی یوئێنوەکوو زارکی هەڵزڕاویهەمبانەی باوبژی بەڵێنتاوان دیارەپەڕۆیەکی بێ نوێژەلە سنووری باجستان و بەرتیلستانفڕکە دەکا و دەشنێتەوەوەکوو قرشە هارەکانی دەریای ئیجەهەر بە دەوری خوێنی کوردا دەخولێتەوەهێشتا بەس نییە؟!بۆ خاتری چاویانکتێبەسوورەی ماوم(مائۆم) ئەزبەر کردلێنینم کردە کوێخای جڕتاوەشینی حەسەن و حوسێنم گێڕاچەندان زوحاکم لێ بوون بە کاوەبۆ خاتری چاویانچل ساڵی خشتە هەر وام بەڕێوەهەر دیمۆکراسی بۆ بەغدا دەبەمهەر ئۆتۆنۆمیش دێنم لەوێوە...چ ما نەیکەم!؟پێیان گوتم:شین بە! شین بوومزەرد بە! زەرد بوومپان بە! پان بوومخڕ بە، خڕ بوومخاو بە، خاو بوومدڕ بە، دڕ بوومبقیڕێنە، قیڕ... قیڕاندمکڕ بە، کڕ بووم!هێشتا بەس نییە!؟ئەم نمایشە هێڵنجاوەرە کۆتایی نەهات؟شەڕەزڕتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟پەردەی وەهمکرد لەسەر عەورەتیان تڵیشی نەبرد؟ هەر هەڵنەدرایەوە؟گوێتان لێیە؟!کرچ و هۆڕی گازەرام دێ!تا کەی پشتم گۆڕەپانی قارەمان و قەیتەران بێ؟لە کۆزەوە مڕەی گورگ و مڵچەی خوێن دێهەتا کەنگیگوێم لە زرمەی شەڕەقۆچی دوو بەران بێ؟لەبەر ئاوێنە سەیری خۆم دەکەمچ دەعبایەکی سەیر و سەمەرەم!پەرکەم دەمگرێکاتێ دەبینم یەکتر ڕاو دەنێنئەندامەکانی جەستەی سەراپا وێران و نغرۆمهێڵنجم دێتێکە چاو دەبڕمە گڵۆڵە کرمیزارکی برینی گیان و جەستەی خۆمچ دەعبایەکی سەیر و سەمەرەم!ئەستۆم نایەوێ سەرم ڕاگرێخوێنم دەمەیێ، تا فڕکە نەکا بەرەو پەل و پۆمگلێنەی چاوم تف لەیەک دەکەنلەیەک نەبانن ڕەفیسک و ئەژنۆمئەم نمایشە هێڵنجاوەرە کۆتایی نەهات؟شەڕەزڕتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟هەسپی بەلەسەم بە تالووکەیەباڵی لێم دەوێشەو تا بەیانی ناڵی زرمەی دێ، چەخماخە دەدانە من دەسرەوم، نە ئەو دەسرەوێوا دەچمە سەر زین، ڕکێف لێدەدەمکفن و کاژی خۆم تووڕ فڕێدەدەمقەڵەمم هەسپە، سەرم شەیپوورە!بەسە! من جاڕی چاخی نوێ دەدەم