سەدان ساڵەلە وێرانەماڵی خۆمدا کتکەکۆرەی گۆشەی متبەقی سوڵتانمسەدان ساڵەحەوش و بەرەی خۆم واڵایە و لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانمسەدان ساڵەڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والیی بەغداڕۆژێک لە تاران کوتاڵمڕۆژێک لفکەم پشتی ژنی سوڵتان دەشۆمڕۆژێک گەسکم شام دەماڵمسەدان ساڵەوەکوو چنگێک دانەوێڵەئاشی مێژوو فڕێی داومهەر چوار دەورم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناومسەدان ساڵەکاسەسەرم منارەیە کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێسەدان ساڵەنیشتمانم نێرگەلەیە کێ بێ، بە دەمیەوەی دەگرێسەدان ساڵەلەبەر دەگەی تەکیەی جیهان جووتێک سۆلی پینەپینەم کێ لە پێم کا بۆ ئەو دەشێمسەدان ساڵەدوای تڵیشێ فڕێ دەدرێمسەدان ساڵەدوای پینەیێک لە پێ دەکرێممن پشتێکی بریندارملە قامچیی خۆم ڕاپەریوممن لافاوێکی لاسارملەو کەنارانە هەڵساومکە تەنگیان پێ هەڵچنیومنانیشمەوە، نانوومەوەبێ ئاراممئارامی من، چرایەک بووڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشتبێبەزەییمبەزەیی من دەریایەک بوودەمیان پێوەنا و هەڵیانمشتنانیشمەوە، نانوومەوەکە من دان بم، کوا دەرفەت؟یا من یا مێرووکە من خوێن بم کوا دەرفەت؟یا من یا زێرووقەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێندان و مێروو برای یەکنقەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێنخوێن و زێروو برای یەکنقەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێنماسی و چنگاڵمشک و جەواڵدەست و چزوو برای یەکنقەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێنپەت و گەردنگوێزان و موو برای یەکنوەرن خەڵکەلە نێچیر و زام بپرسنبڵێن توخواخەنجەر هەیە زام تیمار کا؟ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟دە خەڵکە، لە کا بپرسنقەت ئاگری ساردی دیوە؟لە هێلانەی مەل بپرسنبەنیازی ماچ، قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟دە لە دار بەڕوو بپرسنتەوری دیوە داربڕ نەبێ؟دە لە کەرێکیش بپرسنگورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێنماری شیرین ژاریش هەیەقەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێنتەوری برای داریش هەیەمن پشتێکی بریندارملە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوممن لافاوێکی لاسارملەو کەنارانە هەڵساومکە تەنگیان پێ هەڵچنیومنانیشمەوەنانوومەوەبێ ئاراممئارامی من، چرایەک بووڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشتبێ بەزەییمبەزەیی من زەریایەک بووبینیان پێوەنا و هەڵیانمشت